گەشتی زانستی خوێندکاران

Sci - UoH
April 28, 2024

گەشتی زانستی خوێندکارانی قۆناغ سێ و چواری بەشی زانستی کۆمپیوتە  بەسەر پەرشتی هەرسێ مامۆستای بەڕێزی بەشەکە (م.کارزان و م. بیلال و م. بەشدار) بۆ کۆمپانیای (Alsard_Fiber) بۆ انترنێت و خزمەتگوزاری کێبڵی تیشکی.
بەمەبەستی ئاشنا بوونی خوێندکارانی خۆشەویست بە شێوازی کارکردنی داتا سەنتەرو ڕوونکردنەوەی شێوازی کارکردنی سێرڤەرە جیاوازەکان و لایەنی سیکوریتی داتا سێنتەرەکە….
سەرەتا لەلایەن بەڕێز کاك هەڵگورد بەڕێوەبەری سایتی سلێمانی پێشوازیەکی گەرم لە مامۆستایان و خوێندکاران کراو پاشان لە لایەن بەڕێز مامۆستا محمد بەڕێوەبەری بەشی نێتوۆرکی کۆمپانیای ناوبراو چەند سەرپەرشتیارێکی تری بەڕێزی کۆمپانیاکە لایەنی تیۆری و پراکتیکی داتا سەنتەرەکەیان بۆ خوێنکارانی ئازیز ڕوون کردەوە…. مامۆستا کارزان وەك سەرپەرشتیاری گشتی بەشەکە دەسخۆشی ڕێزی زانکۆی هەڵەبجەی گەیاند بە بەڕێزانی کۆمپانیای ناوبراو…

ئەم گەشتە زانستیە جێی خۆشحاڵی خوێندکارانمان بوو سوودێکی زانستی زۆریان لێ بینی و هیوای دووبارە بوونەوەی گەشتی زانستیان خواست…

chevron-down