بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارێکی ئاست بەرزدا

Sci - UoH
February 22, 2024

زانکۆی هەڵەبجە، چەند مامۆستایەکی کۆلیجی زانست بەهاوبەشی تویژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر بڵاودەکەنەوە
هەریەکە لەبەرێزان (م.کاروان مهدی حمەرووف) و (م.سەرخێڵ حمەتاهیر کریم) و (م.ئەیوب عثمان عبدالرحمان) و (م.کارزان جزا غفور) لە کۆلیجی زانست-بەشی زانستی کۆمپیوتەر تویژینەوەیەکی زانستی ئاستبەرز بلاودەکەنەوە بە ناونیشانی:
(Dataset for the Recognition of Kurdish Sound Dialects ) لە گۆڤاری (Data in brief) کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری (1.2) و سایت سکۆری(Q2)(6.2) و سەر بە پەبڵیشەری (Elsevier).
پوختەی توێژینەوەکە: وەک ئاشکرایە لەگەڵ ئەوەی زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەند بۆ کارکردن لەسەری لە بواری توێژینەوەی زانستی و بەتایبەتی لە رووی رێنووس و دەنگەوە ، بەڵام بەداخەوە تا ئیستا چەند توێژینەوەیەکی کەم لەو بوارەدا هەیە و ئەم توێژنەوەی دەبێتە سەرچاوەریەکی گرنگ لە پۆلینکردنی دیالیکتە جیاوازەکانی زمانی کوردی : توێژینەوەکە کارکردنە لەسەر پۆلینکردنی دیالیکتی (سۆرانی و هەورامی و بادینی) دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ ئەوانەی لەبواری زمانەوانی و تەکنۆلۆژیدا کاردەکەن چونکە دەبێتە یەکەم داتاسیت بۆ زمانی کوردی بەو رێژە زۆرە کە بەردەست بێت بۆ توێژەران ، لەم تویژینەوەیەدا رێژەیەکی زۆر لە داتا کە نزیک بە (٦٠٠٠) داتای لە خۆی گرتووە، بە فایلی دەنگی و ماتریکس هەمان فایلی جیاکراوە، پاشان دەتوانرێت لەرێگەی (Machine Learning) و (Training) بەو داتایە کراوە و بۆئەوەی توانای فێربوون و ناسینەوەی دیالیکتەکانی زمانی کوردی دروست ببێت.

لینکی تویژینەوەکە:
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S2352340924002026

chevron-down